بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” خەڵکی شاری بۆکانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی “ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا و بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە.

هەروەها تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هەورامان؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

ش ژوئن 22 , 2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان کوژرا و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان بەشێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو. […]

You May Like