بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی ئەحمەد و سۆڵماز حەسەنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەحمەد حەسەنزادە تەمەن ٥٦ ساڵ و سۆڵماز حەسەنزادە تەمەن ٢٩ ساڵ باوک و خوشکی محەمەد حەسەن زادە یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەحمەد حەسەنزادە تەمەن ٥٦ ساڵ و سۆڵماز حەسەنزادە تەمەن ٢٩ ساڵ، باوک و خوشکی هەمیشە زیندوو محەممەد حەسەنزادە کە لە شۆڕشی ژینا لە بۆکان گیانی بەختکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەحمەد و سۆڵماز حەسەنزادە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە بانگهێشت کراون و پاش ئامادەبوون لەم دامەزراوە ئەمنییە دەستبەسەر کراون.

محەممەد حەسەنزادە ئێوارەی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری بۆکان، لە کاتێکدا کە لە هەوڵی ڕزگارکردنی کچێکی ڕفێندراو لەدەست هێزە ئەمنییەکان بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە چەندین چەقۆ و هەروەها فیشەکێک کە بەر سنگ و دڵی کەوتبوو، گیانی بەختکرد.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ئەو دوو هاووڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بەردەوامی گرتن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی ماشاڵا کەرەمی

چ سپتامبر 6 , 2023
ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەممەد مێهدی کەرەمی، هاوڵاتی ناڕازی لەسێدارەدراو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستاش دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی کاک کەرەمی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ماشاڵا کەرەمی باوکی محەممەد مێهدی کەرەمی، هاوڵاتی ناڕازی لەسێدارەدراو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژ بەسەر […]

You May Like