بۆکان؛ دەستگیرکردنی مەتین حەسەنی لە بریندارانی خەزەڵوەری ٩٨

هێزەکانی ڕژێم لە بۆکان، مەتین حەسەنی لە بریندارەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هێرانا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، مەتین حەسەنی، دانیشتووی بۆکان و یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە و بە پشت بەستن بە وتەی ئاگادارێک؛ مەتین حەسەنی لە ماڵەکەی خۆی بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراوە.

تا کاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە هۆکاری گرتن و شوێن و تۆمەتی ناوبراو لەبەردەست نییە.

مەتین حەسەنی لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا، لە کاتی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە بۆکان، بە هۆی تەقە ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمەوە چاوێکی لە دەست دا

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

لە ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتی پاسەوانانی سنووری عێراق لەگەڵ کۆڵبەران لە هەرێمی کوردستان

چ ژانویه 24 , 2024
ڕەفتاری دڕندانە و وەحشیانەی پاسەوانانی سنووری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کۆڵبەران، جارێکی دیکە پرسی بارودۆخی گوزەران و بژێوی ئەم بەشە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانی کردە ڕۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری […]

You May Like