بیارە; ئازاردان و لێدان و تاشینی سەری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە

پاسەوانانی سنووریی عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، هەستان بە دەستبەسەرکردن و لێدان و تاشینی سەری هەشت کۆڵبەر.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە٣٠ ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق (حرس الحود) لە سنووری بیارە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان، هەستان بە دەستبەسەرکردن و لێدان و تاشینی سەری هەشت کۆڵبەر بە ناوەکانی: مۆبین، پەیام داهون تەمەن ١٦ ساڵ، سەرکەوت شیرزاد تەمەن ١٩ ساڵ، شۆڕش نەسروڵڵاهی تەمەن ١٦ ساڵ، ئارەش تەپ تەمەن ٢٣ ساڵ، سەبور مەعووفی تەمەن ١٧ ساڵ، جەماڵ سولەیمانی تەمەن ١٦ ساڵ و ڕێبین تاڵەبانی تەمەن ١٦ ساڵ.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی پاسەوانی سنوور (حرس الحدود) دوای ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکانی ئەم هەشت کۆڵبەرە که خەڵکی شاری جروانڕۆن، کۆڵبەرەکانیان له خاڵی سفری سنوور بەجێهێشتووە.

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی نوێ، جێگرەوەی هێزەکانی پاراستنی سنووری هەرێمی کوردستان کراون، سەری ئەو کۆڵبەرانەیان تاشیوە و لەماوەی یەک دەستبەسەربوونیاندا هیچ ئاو و خواردنێکیان پێنەداوون.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری عێراق (حرس الحدود)

د ژانویه 22 , 2024
هێزەکانی سنووریی عێراق (حرس الحدود)، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لە، گەنجێکی کۆڵبەریان لە سنووری شوشمی کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی پاسەوانانی سنووری عێراق «حرس الحدود» بەرەو کۆڵبەران لە ناوچەی تلیوری شوشمی هەرێمی کوردستان، گەنجێکی کۆلبەر بە ناسنامەی “هوشیار مەحمودی” کوژرا […]

You May Like