ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەممەد مێهدی کەرەمی، هاوڵاتی ناڕازی لەسێدارەدراو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستاش دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی کاک کەرەمی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری زیاتر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ماشاڵا کەرەمی باوکی محەممەد مێهدی کەرەمی، هاوڵاتی ناڕازی لەسێدارەدراو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا، هێشتا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی کاک کەرەمی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری زیاتر کردووە. ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، مەشاڵا کەرەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە نییە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، سیستەمی دادوەری حوکمی لەسێدارەدانی محەمەد مێهدی کەرەمی و محەمەد حوسێنی جێبەجێ کرد کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا دەستگیرکرابوون.