جوانڕۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی «خالید مەحمودی» لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

«خالید مەحمودی» هاوڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەر و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتی جەماوەری ١٤٠١، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣، «خالید مەحمودی» هاوڵاتی ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی «شانڕەش» سەربە شاری ڕوانسەر و دانیشتووی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. هێزەکانی لیباس شەخسی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادگا لەسەر شەقام ناوبراویان دەستبەسەرکرد.

خالید مەحمودی ڕۆژی سێشەمە ١ی سەرماوەزی ١٤٠١، لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان گوازرابوویەوە.

لە کۆتاییدا پاش تێپەڕینی زیاتر لە ٤ مانگ دەستبەسەری، لە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی «سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی

ی مه 19 , 2024
«سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ٨ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان بۆ ماڵی «سوسەن حەسەنزادە» کرد و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد و […]

You May Like