چیا ڕەزایی، وەرزشکاری خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی چواردەی خەرمانانی ١٤٠٤، چیا ڕەزایی، هاووڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی لیباس شەخسی، لە کاتێکدا ئەم هاووڵاتییە کۆتاییهاتنی ڕاهێنەکانی هاتبووە دەرەوە لە باشگاە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.
چیاکۆ ڕەزایی پاڵەوانی ئاسیا و لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بەشی MMA.

