خوڕەماوا؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی گەنج لە کاتی دانانی ئاسانسۆر

کرێکارێکی گەنج لەکاتی دانانی ئاسانسۆر لە تەلارێک لە خوڕەماوا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، کرێکارێکی گەنجی ١٨ ساڵە بە ناوی پویا کیشوەری، خەڵکی گوندی سەرابیاس لە کاتی دانانی ئاسانسۆر لە تەلارێک لە خوڕەماوا لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

دەگوترێ ئەم گەنجە بۆ دابینکردنی ژیان و هاوکاری خێزانەکەی بۆ شار ڕۆشتبوو، لە هەمان کاتدا سەرقاڵی تەواوکردنی خولی سەربازی بوو.

زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم ڕووداوە وەکو هۆکاری کەوتنەخوارەوە و ناوەڕۆکی خاوەنکاری ناوبراو هێشتا ڕانەگەیەندراوە.

گیان لەدەستدانی ئەم کرێکارە گەنجە کە بۆ دابینکردنی ژیانی خێزانەکەی هەوڵی دەدا، جارێکی دیکە سەرنج بۆ مەترسیەکانی شوێنی کار، بەتایبەت لە نێوان کرێکارانی تەلارسازی ڕادەکێشێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

گفتوگۆی ڕۆمان میرەکی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە دۆخی کۆڵبەران لە ئاریەن تیڤی

پ مه 23 , 2024
یوتیوب؛ https://youtu.be/A75QdOjH9q4?si=RRegoQKzk9ACpFAe

You May Like