دەرکرانی مامۆستایان بەهۆی پۆستی ئینستاگرامەوە

“محەممەد حەبیبی” زیندانی سیاسی پێشوو و گوتەبێژی یەکێتی مامۆستایان لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆی لە دەرکرانی مامۆستایانی نوێ بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ئینستاگرامەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “محەممەد حەبیبی” زیندانی سیاسی پێشوو و گوتەبێژی یەکێتی مامۆستایانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند کە زۆرێک لە مامۆستایانی تازە دامەزراو “مامۆستای نوێ” پاش کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی و بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی ئینستاگرامەوە یان بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس “تویتەری پێشوو” لە کارەکەیان دەرکراون.
ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند؛ “بەشێوەی باوەڕپێکراو زانیاریم هەیە کە تەنیا لە یەکێک لە بەشەکانی فێرکردن و پەروەردەی پارێزگای گیلان، دەیان مامۆستای نوێ بەهۆی تەنیا پۆستێکی ئینستاگرامەوە دەرکراون. ڕانەگەیەندراون، چونکە نیگەرانی بەدواداچوونە ئەمنیەکانن.
کاناڵی تەلەگرامی “شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی یەکێتی فەرهەنگیانی ئێران” ئەم کەسانەیان “ڕۆحەڵڵا مەردانی”، چالاکی یەکێتی مامۆستایان لە کەرەج، “شەهربانو ئەسەدی”، لە مامۆستایانی پارێزگای گیلان ناساندووە و نووسیبووی کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان حوکمی دەرکرانیان دەرچووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

حوکمی لەسێدارەدانی "توماج ساڵحی" هەڵوەشایەوە

ی ژوئن 23 , 2024
ئەمیر ڕەیسیان پارێزەری “توماج ساڵحی” لە هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم گۆرانیبێژەی ڕاپی ناڕەزا لەلایەن دیوانی باڵای وڵات ڕایگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر ڕەیسیان پارێزەری “توماج ساڵحی” بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم گۆرانیبێژەی ڕاپی ناڕەزا ڕایگەیاند کە بەپێی حوکمی تێهەڵچوونەوەی لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات، بەڵگەنامەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە […]

You May Like