سنە؛ دەستبەسەر کردنی دووبارەی چالاکی خوێندکاریی، موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور

موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور خوێندکاری بەشی زوانی ئینگلیسی لە زانکۆی کوردستان، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرا.

بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور، ٢٤ ساڵ تەمەن و خوێندکاری بەشی زوانی ئینگلیسی لە زانکۆی کوردستان، بۆجاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی شەممە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی باخی ژاڵەی سنە، دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرا.

هێزە ئەمنیەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەوڵی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیەیان داوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور شەوی یەکشەممە٢٧ی مانگی خەرمانانی١٤٠٢، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و لە دوای ٢مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کانی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ یاسین سەمسام بۆ جێبەجێکرانی ‌حوکمەکەی ڕاگوێزی زیندان کرا

ی اکتبر 22 , 2023
یاسین سەمسام لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ساڵی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی، ڕاگوێزی گرتووخانەی شنۆ کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە٢٩ی ڕەزبەری١٤٠٢، یاسین سەمسام لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ساڵی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی، ڕاگوێزی گرتووخانەی شنۆ کرا. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، یاسین سەمسام […]

You May Like