تاریق ڕەحیم پوور، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، تاریق ڕەحیم پوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاریق ڕەحیم پوور لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لێیان داوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.