سنە؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕەحمان مەحموودنژاد، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕەحمان مەحموودنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دەستبەسەر کرا.

ناوبراو، تەمەن ٥٢ ساڵ، جوتیار، خێزاندار و خەڵکی گوندی “شیوەتوو” سەر بە شاری سەقز، لە کاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەی، دەستبەسەرکردنی خۆی لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سنەوە ڕایگەیاند کە ناوبراو لە ئێستادا لە گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەدایە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شۆڕشی بلشویکەكان و بەشێک لەو ئامانجانەی شۆڕشی بۆ ئەنجام درا

س نوامبر 7 , 2023
بە بۆنەی ١٠٦ مین ساڵیادی بەرپا بوونی شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبر ئامادەکردنی: سەعید ئەمانی شۆڕشێكی ساڵی 1917 كە بە شۆڕشی ئۆكتۆبەریش ناسراوە، قۆناغی دووەمی شۆڕشی ڕووسیا بوو كە بە سەركردایەتی سەرۆكی بلشویکەكان، ڤلادیمێر لینین و فەرماندەی سووپای سووری حیزبی كرێكاران لیۆن ترۆتسكی و خەڵكی هەواداری حیزبەكە و كرێكاران لەسەر بنچینەی ئایدۆلۆژیای […]

You May Like