مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئەحمەد تالانە لە زینداندا

سەید ئەحمەد تالانە، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە زیندانی ئەم شارە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەید ئەحمەد تالانه، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی ئەم شارە ڕگیراوە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی دەست کەوتووە، ئەم هاوڵاتییە لە دوای دەستبەسەرکردنیەوە بێبەش بووە لە هەبوونی پارێزەری دامەزراو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ سەید ئەحمەد تالانە کوڕی سەید ڕەحیم تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. به پێی ئه م ڕاپۆرته کاک تالانه بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزه ئەمنییەکان له نزیک ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
دوای تەواو بوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە مەکتەبی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گوازرایەوە.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەلایەنی کەمەوە ٩ کۆڵبەر لە سنووری نەوسود برینداربوون + ڤیدیۆ

د آگوست 7 , 2023
نیوەشەوی یەکشەممە هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووریی نەوسود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ٩ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەشەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نەوسود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا ٩ کۆلبەری خەڵکی شارۆچکەکانی […]

You May Like