ڕەشاد پەرویزی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستاش بە بێ ئاگایی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەسەردەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەشاد پەرویزی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نوژین لە شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستاش بە بێ ئاگایی لە بەندیخانەی شاری سنە بەسەردەبات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نۆژین لە ٢٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە کامێران دەستبەسەرکرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی ،هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.