“سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- سه‌قز، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، “سوله‌یمان عه‌بدی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازرایه‌وه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه سنفیه پاش تواوبوونی قوتاغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی سه‌قز ڕاگوێزرا و ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “سوله‌یمان عه‌بدی” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی له گۆڕستانی ئایچی” له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای گشتی و ئینقلابی ٢ی سه‌قز، به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق و ٧٢٠ ساعه‌ت وانه‌وتنه‌وه له كۆ‌میته‌ی ئیمدادی ئیمام مه‌حكووم كرا به‌ڵام سزای شه‌لاقه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵپه‌سێردرا.