شنۆ؛ مۆبین ڕەسوڵتاب و مێهران حەسەنزادە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

مۆبین ڕەسوڵتاب و مێهران حەسەنزادە، لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆ، حوکمی یەک ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مۆبین ڕەسوڵتاب و مێهران حەسەنزادە بە پشتبەستن بەو حوکمەی کە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆوە دەرچووە، حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پشتبەستن بەم حوکمە، مۆبین ڕەسووڵتاب و مێهران حەسەنزادە، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی” بە یەک ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە ٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا دەستبەسەر و دوای یەک ڕۆژ بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزران.
موبین ڕەسوڵتاب و مێهران حەسەنزادە لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە زیندانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ گوازرانەوە.
مێهران حەسەنزادە لە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرا و موبین ڕەسوڵتاب لە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س جولای 11 , 2023
یەعقوب فەتاحی، تەیب عەبدوڵڵا پوور و ئیدریس محەممەدی ئازەر، سێ هاوڵاتی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یەعقوب فەتاحی خەڵکی گوندی “بادین‌ئاوا” سەر بە شاری پیرانشار، تەیب عەبدوڵڵا پوور، خەڵکی “شیناوا” سەر بە شاری […]

You May Like