کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بسامی سەقز

کۆڵبەرێکی ٦٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سەر سنوور،لە سنووری بسامی سەقز گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپورتی کۆڵبەرنیوز،سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سنووری بسام لە ناوچەی سەرشیوی سەقزگیانی لەدەست دا.ناوی ئەو کۆڵبەرە حەسەن عراقی،٦٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقزە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بینینی فیشەکی ئاگرزا لە لەوەڕگاکان و دارستانەکان

پ جولای 27 , 2023
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە لەوەڕگەکانی و دارستانەکانی کوردستان فیشەکی ئاگرزای دەستکرد بینراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەندامانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە،ئەمڕۆ،پێنجشەممە٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،پێچراوەیەک لە فیلتەری جگەرە و شقارتە(فیشەکی ئاگرزا)لە دارستانەکانی بەڕوو لە پاوە بینراوە.دوژمنانی ژیان و ژینگە،بە ئەم ڕێکارانە دەیانهەوێت ژینگە ئاگر بدەن و دارستانەکان لە بەین ببەن.شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا […]

You May Like