فشار لەسەر ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی بۆ ڕەتکردنەوەی ڕاگەیاندنی ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا.

هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە باوکی ژینا ئەمینی کردووە کە ئەو ڕاگەیاندنە سەبارەت بە بانگەوازی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ژینا ڕەت بکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هەڕەشەیان لە ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی کردووە، کە لە ئەگەری هەر “چالاکی و چاوپێکەوتن و قسەیەک”دا بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەو و بنەماڵەکەی دەکەن. سەبارەت بە مەراسیمی ساڵیادی ژینا، خۆی و بنەماڵەکەی، وە هەروەها ئەشکان ئەمینی منداڵێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە، هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێکراوە.

هاوکات حیزب، ڕێکخراو، لایەنە جۆراوجۆرەکان و خەڵک بانگەوازیان بۆ ساڵیادی کوژرانی ژینا بڵاوکردۆتەوە و بانگهێشتی خەڵکیان کردووە بۆ مانگرتن و هەروەها ئامادەبوون لەسەر گۆڕی ژینا، ڕەمزی شۆڕشی، ژن ژیان ئازادی، هەروەها گیانبەختکردووانی دیکەی ئەم شۆڕشە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و بۆکان

پ سپتامبر 14 , 2023
ئارمان موحەمەدی، سەعید موحەمەدی، موحەمەد موحەمەدی، سیامەک پیروتی و بێهزاد وەفادار لە شارەکانی بانە و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەعید موحەمەدی و ئەم هاووڵاتییەیان لەگەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی ئارمان و موحەمەد موحەمەدی […]

You May Like