فەرزاد مورادینیا، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، باس لە ئەزموونی ئەشکەنجەدان و بارودۆخی نالەباری جەستەیی خۆی دەکات.

من ناوم فەرزاد مورادینیایە، ٣٧ ساڵە، خەڵکی شاری سنە، کە بەهۆی چالاکیی سیاسی و کرێکاریی لە ساڵی ١٣٩٣، لە کۆبوونەوەی “کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان” لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرام و نزیکەی ٣٦ مانگ زیندانیی و ئەشکەنجە درام.

دوای ئازاد بوونم بە شێوەیەکی کاتیی، لە ساڵی ١٣٩٣ لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرام و بۆ ماوەی ٢٩ ڕۆژ لە زیندانی و ئەشکەنجەدرام. دواجار لە ساڵی ١٣٩٣ سزای ٣ ساڵ زیندانیم بەسەردا سەپێندرا و دوای تێپەڕاندنی ١٣ مانگ بە ئازادی مەرجدار و هەڵپەساردنی ٥ ساڵ ئازادکرام.

لە زیندان بەهۆی ئەو برینانەی لە ماوەی دەستبەسەرکردنمدا و کاتی ئەشکەنجەدانم تووشیان ببووم، داوای مۆڵەتی چارەسەری پزیشکیم کرد. بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون. لە کۆتاییدا بەهۆی خراپی بارودۆخەکەمەوە ناچار بووم مان بگرم لە خواردنی وشک. دوای ٤ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن و خوێنبەربوونی زۆر، زیندان ڕازی بوو بمباتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریم بۆ بکرێت لەسەر حیسابی خۆم.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ دەستگیرکردنی شیرکۆ حیجازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 12 , 2023
شیرکۆ حیجازی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، شیرکۆ حیجازی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بە بەکارهێنانی […]

You May Like