قوروە؛ بەردەوامی دەستگیرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی دوو منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ

تەها وەرمقانی و مەتین قەنبەری، دوو منداڵی تەمەن ١٥ ساڵانی خەڵکی شاری قوروە، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا دەستبەسەرن و بارودۆخیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی تەها وەرمقانی تەمەن ١٥ ساڵ و مەتین قەنبەری تەمەن ١٥ ساڵ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی ئەو دوو منداڵە دەستبەسەرکراوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی شاری قوروە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، ئەم دوو منداڵەیان بە توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم دوو منداڵەیان دەستگیرکردووە و تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوون و تۆمەتی ئەو دوو منداڵە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

قوروە؛ دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ سپتامبر 21 , 2023
ئارمان سوڵتانیان و محەمەد شێخ جەعفەری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئارمان سوڵتانیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئارمان […]

You May Like