به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌راوان و هه‌شت كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشێگڕی به‌لووچ و له تۆڵه‌ی ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئه‌نجام دراوه. لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به‌یانی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر بۆرجهكی “مه‌زه سه‌ر” له ناوچه‌ی “مه‌ك سووخته”ی سه‌راوان و شه‌ش كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمیان كوشتووه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.