ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “مۆحسین قه‌یسه‌ری” خه‌ڵكی ئیلام و “شۆڕش نیكنام” خه‌ڵكی مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كووبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی مهاباد و ئیلام به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.