كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “جیهادی كه‌شاوه‌رزی” شاره‌كانی مه‌هاباد و سۆنقور

ڕۆژی شه‌ممه‌ 21ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “جیهادی كه‌شاوه‌رزی” شاره‌كانی مه‌هاباد و سۆنقور، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی باروودۆخی ژیان و نادادپه‌روه‌ری له‌ په‌رداختی حقووق و مه‌زایا، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست گرانی و هه‌ڵاوسان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی جیهادی كه‌شاورزی شاره‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی “ئاسانكاری بۆ په‌رداختی تایبه‌تمه‌ندی” كارمه‌ندانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ دۆخی خراپی ژیانی كارمه‌ندان بوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئوستانی كرماشان

د مارس 14 , 2022
خانه‌نشیكراوانی “ته‌ئمینی ئیجتماعی ئوستانی كرماشان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌بوونی نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خانه‌نشینكراوان به‌ ئاماژه‌دان به‌ قه‌یرانی ئابووری و هه‌ڵاوسان له‌ ئێران دا، خوازیاری یه‌كسانی له‌ نێوان ئاستی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاستی گرانی […]

You May Like