ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ر له نوێ له‌م گه‌رمای هاویین و وه‌رزی وشكه‌ساڵییه‌دا، ئاگری لێره و له‌وێ به‌ربۆته گیانی دارستانه‌كانی كوردستان له زنجیره كێوه‌كانی زاگروس. هۆكاری زۆربه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كان بوونی حزووری هێزه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش له ناوچه سنوورییه‌كان و ته‌قه‌ی نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئاگر نییه كه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ جارێك و له گۆشه‌یه‌كه‌وه دارستان و مه‌زراكانی ناوچه‌كه له‌ناو ده‌بات. به پێی هه‌وڵه‌كان هه‌نگی مه‌رزی شارستانی بانه له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ و كه‌نده‌سوور، بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستیان داوه‌ته بڕینی دار به‌ڕووه‌كان. بڕینی داره‌كان له هه‌مانحاڵدا گورزێكی كووشه‌نده‌یه كه به‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێ و هاوكات زیانێكی ڕاسته‌وخۆ به ژیان و به‌ڕێوه‌چوونی خه‌ڵكی گونده‌كانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێ.
ڕه‌وتی له‌ناو چوونی ژینگه له ئاكامی سیاسه‌ته دژه خه‌ڵكی و كه‌مته‌ر خه‌مییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی، ته‌نیا تایبه‌ت نییه به داره‌ستانه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران. له سه‌راسه‌ری ئێران ساڵانه ١٢٥ هه‌زار هێكتار له داره‌ستانه‌كانی له‌ناو ده‌چن. پێش بینی ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌كه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، تا ٥٠ ساڵی داهاتوو ئێران داره‌ستانێكی نامێنێت.
به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته له كوردستان به بڕینه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیانه‌ی داره‌ستانه‌كان، ئاگر تێبه‌ردانی داره‌ستانه‌كان به بیانووی دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كان، له‌ناو بردنی ناته‌ندرووستی پاشماوه‌كانی شار، درووستكردنی به‌ندئاویی ناكارناسانه، بیناسازی، درووستكردنی ڕێگاوبان به ئه‌نگیزه‌ی قازانج په‌ره‌ستانه یان به هۆكاری نیزامی، وشكبوونی به‌شێنه‌یی ده‌ریاچه‌كانی ورمێ و زرێبار و زۆنگاوه‌كان و هیتر…. خێراییه‌كی زیاتر به‌خۆوه ده‌گرێت. به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ژینگه‌پارێز له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ٤ ملیۆن هێكتار له كۆی گشتی ١٠ ملیۆن هێكتاری داره‌ستانه‌كانی زاگروس، له ئاكامی ئاگر كه‌وتنه‌وه و به‌هۆكارگه‌لیتر، له‌ناو چوون.
له ئۆستانه‌كانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ڕۆڵی سپای پاسداران له ئاگرتێبه‌ردانی به‌ئانقه‌ستی داره‌ستانه‌كان، به‌هۆكاری ئه‌منییه‌تی حاشا هه‌ڵنه‌گره. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌دا، گه‌وره‌ترین و زۆرترین زیانی به ژینگه‌ی ئێران گه‌یاندووه، به‌ڵام له كوردستان له هه‌مان حاڵ‌دا ئاگایانه و به‌هۆكاری سیاسی و ئه‌منییه‌تی خه‌ریكی له‌ناوبردنی داره‌ستانه‌كانه.
له‌ناو چوونی ئه‌م سرووشته جوانه و سه‌رپه‌نای سه‌دان جۆر له گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن، له پێش چاویی دام و ده‌زگا پان و به‌رینه نیزامی و ئیدارییه‌كانی ڕژیم ڕووده‌دات، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بۆ ڕاگرتنی هه‌ڵگیرابێت. ئه‌وه ته‌نیا خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوون كه به‌ده‌ستی به‌تاڵ و به‌خستنه مه‌ترسی گیانی خۆیان، به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك له داره‌ستانه‌كان كه توانیبێتان له بڵێسه‌ی ئاگر، ڕزگاركردووه. كووژاندنه‌وه‌ی ئاگر له‌ئاوا ئاستێكی به‌ریندا ته‌نیا به كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م، له‌وانه: فرۆكه و هێلیكۆپته‌ری ئاوپژێن و هیتر…. مومكین ده‌بێت. ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كه هه‌ر ڕۆژه و له گۆشه‌یه‌كی ئێران مانۆڕی پڕ هه‌زینه و پڕ هه‌راوهوریا به‌ڕێوه‌ده‌بات و زۆر كات خۆی سه‌به‌بكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه، له دابینكردن و پێدانی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان، خۆده‌بوێرێت.
هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له كوردستان، به‌ئاگابوون له‌و كاره‌ساته‌ی كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ئه‌مڕۆ و سه‌به‌ینێی ژینگه، بۆ به‌رگری له ژینگه و پێش‌گرتن له‌م وێرانكارییه هاتوونه‌ته مه‌یدان. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه هه‌وڵیانداوه كه بیروڕای گشتی بۆلای ئه‌م بابه‌ته گرینگه ڕابكێشن و به‌ش به‌حاڵی خۆیان له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتوو له‌م بواره‌دا ڕۆڵ ببینن. ئه‌گه‌ر چی پانتایی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ژینگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن گه‌لێك واوه‌تر له بازنه‌ی چالاكی ئه‌م گرووپانه، به‌ڵام ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته هاوكات یارمه‌تیده‌ره به گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی پێشڕه‌و و هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانه، له ئاست ژینگه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران، به‌ڵكوو به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته ئیسلامییه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددیه بۆسه‌ر ژینگه و ژیانێكی ته‌ندرووست، بۆ خه‌ڵكی كوردستان.