لوڕستان؛ برینداربوونی چوار کەس بەهۆی تەقینەوەی گاز

لە شاری سەراب حەمامی لوڕستان، بەهۆی تەقینەوەی گازەوە چوار کەس برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقینەوەی گازەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سەراب حەمامی لوڕستان لە سەرلەبەیانیدا، چوار کەس برینداربوون.

شایانی باسە کە بەهێزی تەقینەوەکە بەجۆرێک بووە کە ماڵەکەی بە تەواوی ڕووخاندووە. بریندارانی ئەم ڕووداوە کە باری تەندروستی یەکێکیان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لەژێر داروپەردوو دەرهێنران و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

هێشتا هۆکاری وردی ئەم ڕووداوە نادیارە، بەڵام دەگوترێت کە دزەپێکردنی گازی شار هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکە بووە.

بە وتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دوو کاتژمێر پاش ڕوودانی تەقینەوەکە، تەنیا هێزە سەربازییەکان لە شوێنەکە ئامادەبوون. هەروەها هیچ ئامبوڵانسێک لە شوێنەکە ئامادە نەبووە و برینداران بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکان

س ژوئن 4 , 2024
هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە لە شاری شنۆ برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە هاووڵاتیەک برینداربوو. ناسنامەی ناوبراو، “محەمەد عەلی شیرۆ” تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی محەمەد ئەمین، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی «زومە»ی سەربە شاری شنۆ ڕاگەیەندراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم […]

You May Like