لێکۆڵینەوەی هۆکارەکانی جیاکاری سیستماتیک و چەوسانەوەی کۆڵبەران لە ناوچەکانی کوردنشینی ئێران

نووسەر؛ ئارۆن عەسکەری

وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی

کۆڵبەری پێویستی بە کارکردنە لە دۆخی سەخت و مەترسیدار لە سنورەکان. کۆڵبەری نازناوێکە بۆ کۆمەڵێک هاوڵاتی بە سەرەکی کوردانی ئێرانن، کە ژیانیان بە گواستنەوەی کاڵای بازرگانان لە هەردوو سنوری ئێران و عێراق دابین دەکەن. ئەوان ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن بۆ دابینکردنی ژیانیان بەهۆی نەبوونی کار یان نەگەیشتن بە بازاڕانی فەرمی. کۆڵبەران و خێزانەکانیان سوودمەندنین لە ماف و گەرەنتی یاسایی بیمە یان مافی کار. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی چەوساندنەوەی کۆڵبەران لەلایەن خاوەن کاڵاوە.

دەربارەی کۆڵبەران، نووسینی زۆر لە میدیای نێوخۆیی و جیهانی و هەروەها چەندین ڕاپۆرتی ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ بڵاو کراوەتەوە. بەڵام دوو بابەتی پەیوەندیدار بە دۆخی کۆڵبەران کەمتر لێکۆڵینەوەیان لێکراوە؛

١؛ بەرپرسیارێتی نەرێنی حکومەت بۆ ڕێگری لە پێشکەوتنی ئابوری ناوچەکانی کوردنشینی ئێران بە ئەنقەست وەک ستراتیژی سەربازی و گوشار بۆ لاوازی پێگەی ئابووری کەمینەی کورد و لە ئەنجامدا کەمکردنی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و سیاسییان لە وەڵامی یەکەمدا ناڕەزایی فراوانی کورد دژی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم سیاسەتە، کۆڵبەری تاکە ڕێگایە بۆ ژیانی زۆرینەی خێزانانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوادا دەژین.

٢؛ بەرپرسیارێتی ئەرێنی حکومەت لە کەلێنەکانی یاسایی پێگەی مافی کاری کۆڵبەرییەوە، کە هۆکاری هاندانی دەسەڵاتە بۆ چەوسانەوەی ئابووری کرێکارانی کۆڵبەری و بەهۆی نەبوونی پاراستنی یاسایی، کۆڵبەری گۆڕا بۆ زۆرەملێ.

شێوازی توێژینەوە

بەشی لێکۆڵینەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەربارەی کۆڵبەرانە لە سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان.

سەرنج لەسەر دیاریکردنی هۆکاری کاریگەرە لە ئابووریدا، کە وایکردووە کۆڵبەری تاکە هەڵبژاردەی زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچانە بێت، هەروەها چەوسانەوەی کرێی کۆڵبەران و نەبوونی پاراستنی یاسایی، کە هۆکارە کۆڵبەری و کاری زۆرەملێ هاوشێوە بێت.

بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتانەی لە ئێراندا زاڵن، ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دوورەوە بەپێی سەرچاوەکانی کراوە و هەڤپەیڤین بە دیجیتاڵی ئەنجامدراوە. بەداخەوە سەرەڕای ڕاپۆرتەکان دەربارەی کۆڵبەران، سەرچاوەی سنوردار لە میدیا و دیجیتاڵدا هەیە. کە هۆکاری دابەشکردنی سەرچاوەی توێژینەوەکانە بە بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆڕان، پارێزەران، خەڵکی ناوچەکە و کەسانی ئاگادار لە دۆخی کۆڵبەران و دۆخی ئابووری ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێرانە.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا میدیاکار و کۆمەڵناس ئەوین مستەفا زادە، پارێزەری کۆڵبەران عوسمان مەزین لە ئێران، لاوێن ئەمانی، میدیاکاری کۆڵبەرنیوز. هەڤپەیڤینی ورد لەگەڵ عەلی شێخ کەریمی هاوڵاتی باشوری کوردستان و هیوا مۆلانیا و بەشێک لە هاووڵاتیان و پارێزەران و پسپۆڕانی دیکە ئەنجامدرا کە بێ ناویان قسەیان کرد.

کێشە و ئاڵنگاری توێژینەوە (ڕاپۆرت)

ڕاگەیاندنی داتاکان لەگەڵ سەرچاوە جیاوازەکان لە شێوازی توێژینەوەی دووردا کارێکی قورسە و پێویستە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەک لەگەڵ بابەتێکی هاوبەشدا ئەنجام بدرێت. لە زۆر حاڵەتدا ئەمە ناتوانرێت. لێکۆڵینەوەی گۆڕەپانی بەهۆی سنورداری توندی کۆماری ئیسلامی بۆ چالاکییەکانی مافی مرۆڤ داناوە، ئەرکێکی زۆر مەترسیدار و مەحاڵە.

لەلایەکی دیکەوە بە هۆی سەرکوت و ترسی توندەوە لە ئێراندا سەرچاوەی ئاگادار زۆر ئەستەمە و ئەگەر سەرچاوەیەک ئامادە بێت قسە بکات، لە زۆر حاڵەتدا دەبێ گێڕانەوەکان بە بێ ناو یان بە ناوێکی ساختە لە توێژینەوەکە یان ڕاپۆرت لە هەندێک حاڵەتدا، ئەم بابەتە بنەما و متمانەی توێژینەوەکە کەمدەکاتەوە.

پرسیاری توێژینەوە؛

لەم ڕاپۆرتەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدرێتەوە؛

بۆچی پیاوان و لە ژنان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێران سەرەڕای کەمی مووچەی خاوەن کاڵا و مەترسی زۆری ژیانیان کۆڵبەری دەکەن؟

ئایا دۆخی ئابووری سەخت لەم بوارانەدا کە کۆڵبەری تاکە بژاردەیە بە مەبەست دروستکراوە و پاڵنەرەکانی چین؟

ئایا پێناسە نەکردنی پێگەی یاسایی کۆڵبەران و نافەرمی بوونی ئەم چالاکییە خاوەنکارانی هانداوە بۆ چەوسانەوەی کۆڵبەران؟

ئایا دەکرێت دۆخی کۆڵبەری وەک کاری زۆرەملێ و کۆیلایەتی مۆدێرن بگوترێت؟

دۆزینەوەکانی توێژینەوە؛

کۆڵبەری کارێکی نافەرمییە بۆ گواستنەوەی کاڵای بازرگانان لە هەردوو سنوری ئێران و عێراق لەلایەن کۆڵبەران. کۆڵبەران هەندێک کات ناچارن ٢٠ بۆ ٥٠ کیلۆ کاڵا لە شاخەکاندا لە گەرما و سەرما و بەفردا هەڵبگرن، بە مەودای دوور لەسەر شانیان و هەندێک کەس پێیان وایە ئەم چالاکییە زۆر قورستر بێت. لە کاری کانەکان مەترسیدارترە.

مێژوو و سەرچاوەی کۆڵبەری لە ناوچەکانی سنوری ئێران و عێراق، بە پێی لێکۆڵینەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زۆر کۆن. بەهۆی بابەتی ڕۆشنگەری، زمانەوانی و ئابووری، ئەم چالاکییە هەمیشە لە هەردوو سنووری باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای ئێران و عێراق هەبووە. پێوەندی نێوان هاووڵاتیانی کورد لە هەردوو سنوورەکە و هەروەها پێوەندی ڕۆشنگەری هۆکاری بازرگانی هەردوو سنورەکەیە.

لە ئێستادا چالاکییەکانی کۆڵبەران لە ناوچەکانی سنوری پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە جیا هەیە. ئەم چالاکییە نزیکەی ١٥ ساڵە وەکو ئێستای بەردەوامە و بەهۆی کێشەی ئابورییەوە ڕۆژانە فراوانتر دەبێت.

تا ئێستا ئاماری ورد دەربارەی ژمارەی کۆڵبەران لە ئێراندا نییە، بەڵام بەپێی ئاماری نافەرمی، لانیکەم ٨٠ بۆ ١٧٠ هەزار کۆڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژئاوای ئێران کۆڵبەری دەکەن. منداڵانی ١٣ ساڵان بۆ سەرووی ٦٥ ساڵ، تەنانەت ژنانیش. ماوەیەکی کەمە کۆڵبەری تەنها بۆ پیاوان بوو، بەڵام ئەمڕۆ زۆرێک لە ژنان بە ناچاری کۆڵبەری دەکەن و لانیکەم پێداویستی سەرەتایی بەدەست دێنن. چالاکییەکانی کۆڵبەری لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەردەوامە، ناوچەکانی سەرەکی ئەمانەن؛

سەردەشت؛ سنوری کێلەشین، سنوری دۆڵەبی، کانی زەرد، شەلماش، بێتوش، سنوری مەزناوا، بەردپان، دیناران، دێولان

خوی؛ کەرکوش، گوندی بەلجوک، بەشی قەتور، بەلسور سفلی، قەڵاڕەش

پیرانشار؛ کانی خودا، سنوری تەمەرچین

سنوری چاڵدێران

نەوسوود؛ دەروازەی کەلەقەندی، کەلەبەر، دۆڵی هەرات، سۆفی جانە

هەورامان؛ تەتە، ژاڵانە

مەریوان؛ ساوجی، سنوری باشماخ

شنۆ

بانە؛ سەرتەزێن، هەنگەژاڵ، برۆیشکانی، عەباساوا، سەیرانبەند، کێلە،

ورمێ؛ سۆما و برادۆست، سیارەک

سەقز؛ سەیف، بەستەم

بەرزاییەکانی سنوری قەندیل

پاوە؛ سنوری شوشمێ

ماکۆ؛ سنوری بازرگان

نۆدشە؛ گوندی زاوەر، نەروێ، هانە دەشت، هانە گرمەڵە،

سەوڵاوا؛ درەناخی

سەلاسی باباجانی؛ سنوری شێخ سڵە

جوانڕۆ؛ سنوری دەروەڵە

کرماشان؛ سنوری قەسرشیرین، سنوری پەروێزخان، سنوری سۆمەر، سنوری خەسرەوی

مووچەی کۆڵبەران بەپێی هەڵاوسان و کەمترین مووچە و بەهای تمەنی ئێرانی نییە، بەڵکو ئەم مووچەیە بە کێش و بەهای کاڵا و ڕێڕەوی کار و وەرزی کار و ڕێککەوتنی نێوانیان و جیاوازە بۆ سنورەکان.

بە گوتەی لاوێن ئەمانی، میدیاکار و ئەندامی تۆڕی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، “هیچ ڕێکخراوێکی نێوخۆیی پشتیوانی لە کۆڵبەران ناکات”. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کۆڵبەران، ڕێژەی مووچەش کەم بۆتەوە و ڕەنگە خاوەن بارەکان پارەی کەمتر بۆ گواستنەوەی بارەکان بدەن.

کۆڵبەران هەوڵدەدەن لە کەناڵەکانی تێلێگرام و دیجیتاڵ میدیا پەیوەندی بە یەکتر بکەن و نرخ دیاری بکەن. دەڵێت: “ئەگەر بەڕای ئەوان نرخی گواستنەوەی بار کەم بێت، ناڕەزادەبن، بەڵام بڕیاری کۆتایی هەمیشە لەلایەن خاوەن بار دەگوترێت، کۆڵبەران ناچارن ئەو نرخە پەسەند بکەن”.

بە پێی لێکۆڵینی ناوچەکانی سنوری دیکە، خاوەن کاڵاکان پارەی کەمتر دەدەن بە کۆڵبەران لە نێوان یەک بۆ دوو ملیۆن تومەن دەگۆڕێت.

ئامار لەبارەی ژمارەی کۆڵبەران لە ناوچەکانی سنوری نییە، بەڵام بەپێی ئاماری کۆڵبەرنیوز، ١١ هەزار و ٥٦٠ کۆڵبەر لە ناوچەی سنوری شێخ سڵە کۆڵبەری دەکەن. کە ژمارەی زۆری کۆڵبەرانە و گرنگی ئابوری بۆ خەڵکی ناوچەکەیە.

کۆڵبەری بە دوو شێوە هەیە، تێپەڕین لە دەروازەی فەرمی و نافەرمی.

بەپێی گوتەی هاوڵاتیانی کورد، لە ڕابردوودا کارتی کۆڵبەری دەردەچوو، بەڵام دواتر ژمارەی کارتەکان زیادی کرد، چالاکی کۆڵبەریش وەک ڕابردوو نەما بەهۆی زۆری کۆڵبەران، کە کۆڵبەرانی ناچار کرد لە سنوری نافەرمی کۆڵبەری بکەن.

هاوڵاتیەکی کورد  دەربارەی کۆڵبەری لە سنوری فەرمی لە ڕابردوودا گوتی: “ژمارەی کارتی کۆڵبەری لەناکاو زیادی کرد، هەر کۆڵبەرێک لە هەفتەیەکدا دوو جار دەچووە کۆڵبەری و پاسەوانی سنور ڕێگربوو لە گواستنەوەی بار و کۆڵبەری لە دەروازەی سنوری نییە. کێشەی دیکە هەبوون، بۆ نموونە بێ هۆکار لەلایەن پاسەوانانی سنور لێماندرا و ناچار بووین پارەی زۆر بدەین بە پاسەوانانی سنور بۆیە زۆربەی کۆڵبەران لەو کاتەدا پێیان باشتربوو بچنە سنوری نافەرمی و ژیانیان دابین بکەن”.

بەدواداچوون بۆ ئابوری ناوچەکانی کوردنشین؛

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پووشپەڕی ١٤٠١ لەلایەن ئافتاب نیوز بڵاو کراوە، لە دوای پارێزگای لوڕستان، هەژاری لە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان هەیە.

”پێوەری هەژاری” لە ساڵی ١٤٠١ بە ٥٤.٨%، پارێزگای کرماشان (64.4%)، کوردستان (63.7%)، و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەسەدا 57.9 هەژارن. پێوەری هەژاری لە کۆی ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسانەوە بەدەست دێت. ئەم پێوەرە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە و تا زیاتر بێت، کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری وەک بێکاری یان هەڵاوسان یان هەردوو زیاتر دەبن؛ بۆیە پێوەری هەژاری ساڵانە بە گرنگترین بۆ حکومەتەکان دادەنرێت.

بە پێی گوتەی چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد، نەبوونی هەلی کار و نەبوونی پێشکەوتنی ئابوری، هەروەها کاریگەریی ڕێبازی سەربازی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە کورد و کوردستان لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٧. کوردستانیان دواکەوتوو کردووە بۆ ئەوەی کەمترین ئەگەری کاریگەری کوردستان لەسەر هاوکێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری هەبێت. ئەم هەڵوێسته سەربازیە هۆکاری کەمبوونەوەی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و خەڵک بێکارن.

ئەوین مستەفا زادە، کۆمەڵناسی کورد، دەربارەی ئابوری ناوچەکانی کوردنشین دەڵێت: “نەبوونی کار و بێکاری گرنگترین هۆکارە کە خەڵک کۆڵبەری دەکەن. ناوچەکانی کوردنشین کەم پێشکەوتوون بەراورد بە ناوچەکانی ئێران کەمترین وەبەرهێنانی هەیە”.

عوسمان مەزین، پارێزەری کورد دەربارەی کۆڵبەری دەڵێت: “هۆکاری سەرەکی کۆڵبەری کە حکومەت هۆکارە، نەبوونی کار و داهات و جیاکاری ڕەگەزی لە نێوان کەمینە و زۆرینە”. حکومەت دەیەوێت ناوچەکانی کوردنشین بێبەشبن و خەڵک بگوازێتەوە بۆ شوێنەکانی دیکە. حکومەت کوردان هەژار دەکات و ئابورییان لەناو دەبات. کەرامەتی مرۆیی لەناوبردووە و ئامادەن کۆڵبەری بکەن”.

بەپێی لێکۆڵینی ناوچەکانی سنوری، مین کێشەی گەورەی بۆ خەڵکی سنوری کوردەکان دروستکردووە و مەترسی بۆ کشتوکاڵ هەیە کە گرنگی ژیانی خەڵکە. ڕەنجدەران و شوانەکان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان پێویستیان بە جوڵە لەو ناوچە مەترسیدارانە هەیە.

تەقینەوەی ئەو مینانەی لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێماون یان ئەو مینانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستن و ئاسایشی ناوچەکە و بۆ ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی دوژمن چێنراون، هەمیشە هۆکاری ڕووداون. بۆیە ناوبەناو تەقە لە شوانەکان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان یان لە کاتی کشتوکاڵدا بەهۆی نزیکییان لە ناوچە سنوورییە هەستیارەکان.

بە گوتەی سەرچاوەی ئاگادار، لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەحمەد محەممەد زادە، شوانێکی پیری خەڵکی گوندی دورمان ئاباد لە سەردەشت، لەلایەن پاسەوانانی سنوور تەقەی لێ کراوە و بە نیوە مردوویی جێهێڵراوە و سکاڵا لە دادگا کراوە و تا ئێستا لێکۆڵینی لەسەر نەکراوە.

یوسف ئەحمەدی، هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئەلوەتانی میراوا، یەکێکی دیکەیە لە قوربانیان کە سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لە ئاژەڵداری لە سنوری دەشتی وەزینەی سەردەشت بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنور کوژرا.

بەشێکی زۆر لە خەڵکی سنووری ناوچەکانی کوردنشین بەهۆی مەترسی زۆر و کەمی مووچە، ڕەتیدەکەنەوە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ناوچەکانی سنوری بکەن و ناچارن بچنە کۆڵبەری.

بە گوتەی هاوڵاتیانی کورد، سەرەڕای سەرچاوەی ئاو و خاکی زۆر لە ناوچە کوردستانییەکان و ناوچەکانی سنوری، کشتوکاڵ کێشەی هەیە. ئەم کێشەیه بەشێکه له کاریگەری ناڕاستەوخۆی ستراتیژی سەربازی حکومەت بۆ ڕێگری له گەشەی ئابوری ناوچه کوردستانییەکان. گرنگی نەدان بە پێداویستی و کێشەکانی ئەو ناوچانە هۆکاری پێشنەکەوتنی کشتوکاڵ و بەکارنەهێنانی سامانی سروشتی و کۆڵبەری بەشی پێویست بۆ خێزانەکان دابین ناکات.

لاوێن ئەمانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز دەربارەی کشتوکاڵی ناوچە کوردستانییەکان لە ساڵانی ڕابردوو دەڵێت: “سەرەڕای بوونی توانای گەورەی کشتوکاڵ لە ناوچە کوردستانییەکان، بەداخەوە حکومەت لەناویبردووە”. پیشەسازی لەگەڵ دروستکردنی بەنداو و ناردنی ئاو بۆ شارەکانی ناوەڕاست کردوویەتی. کۆماری ئیسلامی ئامانجی سیاسی هەیە و بە ئەنقەست و سیستماتیک ئەم کارە دەکات و گوشاری ئابوری ئامرازی جڵەوکردنی کوردانە لە ئێران.

دۆخی پیشەسازی ناوچە کوردستانییەکان بە بەراورد لەگەڵ کشتوکاڵ جیاوازی نییە. بەشێک لە چالاکانی مەدەنی کورد ڕایانگەیاند کە حکومەت پێشکەوتنی پیشەسازی و بێئابوری ناوچە کوردیەکان ئامرازی جڵەوکردنی ڕەفتاری هاووڵاتیان و ئامرازی سزادانە.

لەگەڵ دەستپێکی ناڕەزایی ژن ژیان ئازادی له 1401 به شۆڕشی ژینا ناسراوه و ناڕەزایی له ناوچه کوردستانییەکان، به گوتەی سەرچاوەی نێوخۆیی، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بازاڕی سنوریان داخست بۆ سزادانی هاوڵاتیانی کورد و لە ئێستادا زۆربەی خەڵکی ناوچەکە لە سنوری نافەرمی کۆڵبەری دەکەن. بەگوێرەی سەرچاوەی نێوخۆیی، ئەم دۆخە نەک تەنها لە وەڵامی ناڕەزایی نێوخۆیی بەڵکو بەهۆی ڕیفراندۆمی کوردانی باشورەوە بووە.

ئەگەری بەکارهێنانی کەرەستەی ئابوری بۆ جڵەوکردنی سیاسی کۆمەڵگا و ئاسایشی حکومەتە. لە نێو ئامرازانی جڵەوکردندا وەک سنورداری ئابوری، جڵەوکردنی بودجە، و ڕێساکانی ناوچە کوردستانییەکان هەن. بۆ نموونه یەکەی پیشەسازییەکانی پارێزگای کوردستان له شێوەی بەرهەمهێناندا ئاستەنگی جددی هەیە و پەرەپێدان و بەهێزکردنی پیشەسازی و بەرهەمهێنان لەم پارێزگایەدا نییه. کە پێچەوانەی بەرنامەکانی گەشەپێدانی ئابورییە لە پارێزگاکانی وەک ئیسفەهان و شیراز. ژمارەی کرێکارانی پیشەسازی لە کوردستان تەنیا ٢٤٨٤ کرێکارە، کە کەمترین ڕێژەیە لە وڵاتدا و جگە لەمەش کوردستان تەنیا لە سەدا ٢٥ کرێکارانی پیشەسازی لە وڵاتدا هەیە.

کۆچی زۆرەملێ بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و تێڕوانینی سەربازی

بە گوتەی چالاکانی کورد، نەبوونی دامەزراندن و کێشەی دارایی و سیاسەتی ئابوری جیاکاری حکومەت هۆکاری بێبەشبوونی ناوچە کوردستانییەکانن، بە تایبەت ناوچە سنورییەکان و شارە گەورەکان و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی کورد لە دۆخە سەختەکاندا بە ناچاری کۆڵبەری دەکەن.

عوسمان مەزین، پارێزەری کورد دەڵێت: “دوای داخستنی بازاڕی فەرمی، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی کورد لە سنووری نافەرمی کۆڵبەری دەکەن”. گەنجانی شارەکانی بۆکان، سەقز، کامیێران، مەهاباد، سنە و ورمێ کە لەسەر سنوور نین، بەهۆی بێکاری و خانوو و ئاژەڵباری کرێوە بەرەو گوندە سنورییەکان کۆچیان کرد و ژمارەی ئەو کەسانەش زیادی کردووە لە ساڵانی ڕابردوو لە هەندێک گونددا کە ٧٠-٨٠%ی خەڵکی کۆڵبەری دەکەن.

لە ناوچە ناسنورییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوادا ئابوری و بێکاری هێندە مەترسیدارە کە زۆرێک لە هاوڵاتیان لە کۆڵبەرییەوە کۆچ دەکەن بۆ ناوچە سنورییەکان کە ژیانیان دابین بکەن.

 کۆچکردنی هاوڵاتیانی کورد لە کوردستانەوە یەکێکی دیکە لە دەرئەنجامەکانی سیاسەتی حکومەتە. چالاکانی کورد دەڵێن بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی کە حکومەت بۆ کۆڵبەری دروستی کردووە، ئەو بنەماڵانەی لە دۆخی سەختدا مەرجی کۆڵبەرییان نییە، ناچارن کۆچ بکەن و شارەکەیان بەجێبێڵن. دەڕۆنە وڵاتانی دیکە یان شارەکانی دیکەی نێوەڕاست و نیشتەجێ دەبن یان بەردەوام دەبن لە ژیان لە گروپی کۆمەڵایەتی بچووک و دابڕاوەکاندا. کۆمەڵگای کوردی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی وڵاتدا زیاتر لاواز دەبێت.

عەلی شێخ کەریمی، دەرچووی جیناتی کشتوکاڵی و خەڵکی باشوری کوردستان دەربارەی کۆچی هاوڵاتیانی کورد دەڵێت: “نزیکەی دە ساڵ پێشتر چالاکی کشتوکاڵی لە باشوری کوردستان سوودیان هەبوو و کەسانی شارەزا کۆچیان کرد بۆ ئەم هەرێمە و کاریان دەکرد. بەڵام زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران و زیاتر خواست بۆ کار، پشکی کوردان لە سوودەکان کەمیکرد بەجۆرێک لە ئێستادا سوود بۆ کۆچبەران نەبێت. ساڵانە هاتنی زۆرێک لە جووتیارانی ناوچەکانی ئێران و بەتایبەت ناوچە کوردستانییەکان بۆ باشوری کوردستان دەبینین.

دۆخی ئابووری سەندیکاکانی دیکە و کرێکارانی کۆچبەری کورد لە باشوری کوردستان جێگیرە. بە زیادبوونی هێزی کار، هەلی کار کەم دەبێتەوە و بۆ کۆچبەران ژیان لە بارودۆخێکی سەختدا وەک جاران، هیچ داهاتێک نەماوە بۆ خەرجی سەرەتایی. بەهۆی نەبوونی هەلی کار و کەمی هەلی کار لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران، ئەم کەسانە هێشتا بۆ کارکردن دەچنە باشوری کوردستان.

ئەم کێشانە کە نزیکە هێزی هەڵبژاردنی خەڵکی سنوری ئێران ژیانیان بۆ سفر کەم بکاتەوە و نەبوونی سەندیکای کرێکاری و پاراستنی یاسایی کۆڵبەران، کە هاندەرە خاوەن کاڵاکانی نێوخۆیی تا دەتوانن کۆڵبەران بچەوسێنەوە. خاوەن کاڵاکان کە دەزانن هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ پەیداکردنی ژیانیان لەم ناوچانەدا و هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەبێت بۆ ژیانیان بچنە کۆڵبەری ڕۆژانە لە زیادبووندایە، ئەم مەرجانە بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی کرێ یان سەپاندنی مەرجی کارکردن. لە هەندێک حاڵەتدا بە تایبەتی کۆڵبەران کە ناچارن بە ڕێگای نافەرمیدا تێپەڕن، خاوەن کاڵاکان کە دەزانن هیچ پارێزگاری یاسایی بۆ کۆڵبەران نییە، ئامرازی ترساندنی کۆڵبەران و هەڕەشە لە ڕاگەیاندنی چالاکییەکانیان بە دەسەڵاتدارانی نێوخۆیی لە بەرامبەر کەمکردنەوەی مووچەدا.

لە یاسا مۆدێرنەکاندا کاری زۆرەملێ بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت: “کاری زۆرەملێ بریتییە لە پەیوەندی کار کە مرۆڤەکان بە پێچەوانەی ویستی خۆیانەوە بە ڕێگەی هەڕەشەی هەژاری، دەستبەسەری یان توندوتیژی دامەزراون”. ئەمڕۆ زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان نائەمنی زۆر لە کار و ترس لە هەژاری ڕەها بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کاری زۆرەملێ و تەنانەت کۆیلایەتی مۆدێرن دەزانن.

بارودۆخی تایبەتی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای وڵات، لەو شوێنانەی کە جگە لە کۆڵبەری هیچ ڕێگەی ژیانیان نییە، بەتایبەتی بۆ خەڵکانی ناوچەکەی ئەو سنورە، زیادکردنی مەترسی برسێتی و هەژاری ڕەها، هەروەها هەڕەشەی دەستگیری و توندوتیژی لەلایەن پاسەوانانەوە بۆ تێپەڕینی ناوچەی نافەرمی، بە ئامانجی چەوسانەوەی کۆڵبەران و پێدانی مووچەی کەمتریان، دەتوانێت کۆڵبەری لە یەکێک لە نمونەکانی کاری زۆرەملێ نزیک بکاتەوە.

ئەنجام؛

نەبوونی بەرنامەی نووسراو و کاریگەر لە ناوچە کوردنشینەکان، هەڵاواردنی سیستماتیکی نەتەوەیی و ئایینی، بەکارهێنانی سنورداری ئابووری وەک ئامرازی سزادان و کۆنترۆڵکردنی سیاسی لەلایەن حکومەتەوە، دەبێتە هۆی بێکاری توند و هەژاری زۆر لەم ناوچانەدا.

هێشتنەوەی ئابوری پیشەسازی بە بچووکی و کێشە زۆرەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان بە تایبەتی بەهۆی زۆری مینە چێندراوەکانەوە دروست بوون، وایکردووە کە کۆڵبەری تاکە ڕێگە بێت بۆ مانەوە لە سنوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە. ئەم پەستانە ئابورییە وایکردووە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد لە شوێنەکانی دیکەوە بەرەو سنوری پارێزگاکانی ڕۆژئاوا کۆڵبەری بکەن.

پێگەی کۆڵبەری وەک تاکە ئامرازی ژیان بۆ بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەی سنوری ڕۆژئاوای وڵات، لەگەڵ نەبوونی پاراستنی یاسایی و سەندیکای کرێکاری بۆ کۆڵبەران، هەراسانکردن و ئەشکەنجەدان و گرتن و کوشتنی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە، وا لە خاوەن کاڵاکان دەکات لە مەرجەکانەوە بۆ لاوازی کرێکاران و چەوسانەوەیان بە کرێی کەمی نایاسایی و بۆ سەپاندنی مەرجی کارکردنی نامرۆڤانە.

بەکارهێنانی حکومەت لە هەژاری زۆر لە ناوچە کوردستانییەکان وەک ئامرازێکی سەرکوت و کۆنترۆڵکردن و بێکاری لە دیاریکردنی پێگەی یاسایی کۆڵبەری و ڕێگەدان بە پێکهێنانی سەندیکای کرێکاران بۆ چاودێری کرێ و ڕێککەوتنی نێوان کۆڵبەران و خاوەن کاڵا بە کردەوە کۆڵبەری بووە کاری زۆرەملێ کە ناکۆکە لەگەڵ پابەندبوونی کۆماری ئیسلامی لە بڕگەی سێیەمی مادەی هەشتەمی پەیمانی سیاسی و مەدەنی کە “ناچارکردنی خەڵک بۆ ئەنجامدانی کاری زۆرەملێ” قەدەغە دەکات.

سەرچاوەکان؛

کۆڵبەرنیوز، کوردپا

رومان میرەکی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

د دسامبر 4 , 2023
سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە بریتین لە “تالب یوسفی” […]

You May Like