ئارەش شەریفی دانیشتووی شاری مەریوان دوای دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئارەش شەریفی دانیشتووی شاری مەریوان پاش دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ئارەش شەریفی تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی “تەنگسیر” و دانیشتووی شاری مەریوان، لە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ دوای تەواو کردنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی مەریوان گواسترایەوە. لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ئەم هاوڵاتییە لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و ئەگەری چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی مەحرووم کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی ئارەش شەریفی کراوە، لەبەردەستدا نییە.