مەریوان؛ ئومید فەلاحی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ئومید فەلاحی، هاوڵاتی لاوی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید فەلاحی تەمەن ٢٠ ساڵ، هاوڵاتی لاوی شاری مەریوان، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ مانگ زیندانی تعزیری مەحکووم کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی سێ مانگ زیندانی تعزیری کە لە دژی ئومێد فەلاحی دەرچووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ١٤٠٢ ئومێد فەلاحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. دواجار دوای ماوەیەک بە دانانی کەفالەتی قورس تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی خالید مولان نژاد

د سپتامبر 4 , 2023
خالید مولان نژاد، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنی، هێشتا دەسبەسەر و بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی خالید مولان نژاد نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، خالید مولان نژاد، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، هێشتا لە دەستبەسەر بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون […]

You May Like