مەریوان؛ بانگهێشتکردنی میکائیل سدیقی سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان، بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری بانگهێشتکردنی پەیوەندی بە ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و بەیاننامەی بەرگری لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە هەبێت.
میکائیل سدیقی پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە بانگهێشتی دامەزراوە ئەمنییەکان کراوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بسامی سەقز

چ جولای 26 , 2023
کۆڵبەرێکی ٦٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سەر سنوور،لە سنووری بسامی سەقز گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپورتی کۆڵبەرنیوز،سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سنووری بسام لە ناوچەی سەرشیوی سەقزگیانی لەدەست دا.ناوی ئەو کۆڵبەرە حەسەن عراقی،٦٥ساڵ تەمەن […]

You May Like