مەریوان؛ برینداربوونی کاسبکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“محەممەد خوسرەوی” کاسبکاری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی برینداربوو. باری تەندروستی ناوبراو بەشێوەیەکی گشتی بەناجێگیر ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە شاری مەریوان لە نزیک “کارگەی خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەری(دەشتی بیلۆ)” بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارەیان کردە ئامانج و ناوبراویان بە سەختی بریندارکرد.
“محەمەد خوسرەوی” خەڵکی گوندی “باشماق”ی سەربە شاری مەریوانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محمەد خوسرەوی لە “بڕبڕەی پشتی”دا بە گوللە کراوەتە ئامانج و لە ئێستادا لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێندراوە.

“محەمەد خوسرەوی” خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکی یەک ساڵانە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوردستان؛ کوژرانی لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لەماوەی ٧٠ ڕۆژدا

پ مه 30 , 2024
لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ تا ئێستا، بە گشتی ١٧ کۆلبەر و لە نێوانیاندا منداڵێکی کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراون. بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ و لە ماوەی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بە گشتی ١٧ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی […]

You May Like