مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە دۆخی ئیدریس دادرەس

ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە، هۆکاری زیادبوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیە لە ماوەی دەستبەسەریدا تەنیا یەک پەیوەندی تەلەفونی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە. ناوبراو لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و تا ئێستا لە شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەمەش هۆکاری زیادبوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم هاووڵاتیە دەستبەسەرکراوەیە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئیدریس دادرەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ بڕیاری دادگا و بە توندوتیژیەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان، خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مافی ژنان لە لۆژیکی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییدا

چ جولای 3 , 2024
سەعید جەلیلی کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی موتڵەق” و مەسعوود پزیشکیان کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی ڕێژەیی” بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەردووکیان لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەو ژمارە کەمە لە دەنگدەرانیش لەدەست بدەن، لەو بابەتەوە بە شێوەیەکی ڕیاکارانە قسە دەکەن، بەڵام بەم […]

You May Like