دلێر زاهیدیپور، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە و ناڕوونی لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، دلێر زاهیدیپور هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. به پێی ڕاپۆرتەکە، دوای هەفتەیەک له دەستبەسەرکرانی دلێر زاهیدیپور، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو سەرکەوتوو نەبووە. وە ئەوەش بۆتە هۆی درووست بوونی نیگەرانی بۆ بنەماڵەی ناوبراو.
دلێر زاهیدیپور، ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوانە، هەینی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە هۆکاری گیران و تۆمەتەکانی سەر دلێر زاهیدیپور بەردەست نییە.