“ئیبراهیم خویشکار”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، «ئیبراهیم خویشکار» هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دەل”ی سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.