مەریوان: ئازادی دلێر زاهدی پوور بە دانانی بارمتە

“دلێر زاهدی پوور”، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “دلێر زاهدی پوور“ ئازادکرا. بەپێی هەواڵەکە، ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتە بووە.

ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی دا لە پەیوەندیکردن و بینینی خێزان و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتەکانی دژ بەم هاووڵاتییە زانیاریەک بەردەست نییە.

“دلێر زاهدی پوور”، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوانە، هەینی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەرکرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان: کوژران و برینداربوونی ٣ کاسبکار و کۆڵبەر

د مارس 11 , 2024
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆڵبەران لە شاری مەریوان، کاسبکارێک کوژراو و ٢ کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە نزیک گوندی «کولان»ی سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کرد و بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفێری […]

You May Like