“عەبدوڵا ڕەهنەوەرد”، هاووڵاتی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە دەستگیرکرانی، هێشتا لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا بەبێ چارەنووسی لە گرتووخانەدا بەسەردەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتی گوندی «گیلی کران» لە شاری مەریوان، لە کاتێکدا لە گرتووخانە بەسەردەبات کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەلایەنی دادوەری و ئەمنی، بەرپرسانی پەیوەندیدار خۆیان دوور دەگرن لە وەڵامدانەوەی ئاشکرا دەربارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو.
عەبدوڵا ڕەهنەوەرد لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا، لەگەڵ بنەماڵەکەی دیداری نەبووە.
عەبدوڵا ڕەهنەوەرد، تەمەن ٤٨ ساڵ، لە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢, لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوو دەستبەسەرکرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەمنی شاری سنە گوازرایەوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.