مەریوان: کوژران و برینداربوونی ٣ کاسبکار و کۆڵبەر

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆڵبەران لە شاری مەریوان، کاسبکارێک کوژراو و ٢ کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە نزیک گوندی «کولان»ی سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کرد و بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناسنامەی «ئارام مەنوچێهری» خەڵکی شاری مەریوان کوژراو و ٢کۆڵبەریش برینداربوون. ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بریتییە لە: «سەیوان» و خەڵکی گوندی گاگل ی سەر بە شاری مەریوانە. ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستنەکراوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نیشاندانی هاودەنگی و یەکگرتوویی جەماوەریی لە ڕێوڕسمەکانی نەورۆز و چوارشەممە سووریدا

د مارس 11 , 2024
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ویدیۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند ناوچەیەکی کوردستان لە تەلەویزیۆنی کۆمەڵە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. ڕاپۆرتەکان لە ناوچەکانی باشووری کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمساڵ خەڵک بەهۆی هاوکات بوونی نەورۆز لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، لە ئاستێکی بەرینتردا بە پێشوازی نەورۆز و ساڵی نوێوە چوون. لەم […]

You May Like