ڕەحیم عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢، هاوڵاتیەک لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵایە “ڕەحیم عەبدوڵڵاهی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محەممەد و دانیشتوی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزه ئەمنییەکان سەردانی شوێنی کاری ناوبراویان کردووه و به بێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا دەستگیریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردنی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.