مەهاباد؛ دەستگیرکردنی ئومید مەزڵوم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئومێد مەزڵووم، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، ئومید مەزڵووم لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەتمیش سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا، ئەفسەرەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. ئومید مەزڵووم، برای موحسین مەزڵووم زیندانی سیاسی، تەمەنی ٣٩ساڵە و دانیشتووی گوندی ئەتمیشی مەهابادە.

چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم (مەعرووفی) تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد، پێژمان فاتحی ٢٧ ساڵ خەڵکی کامێران، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی بۆکان و هەژیر فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی دێگوڵان لە ١ی گەلاوێژی ١٤٠١، لە ناوچەی سۆمای برادۆست لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتی فەراجە (فەرماندەیی جێبەجێکردنی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران) لە شاری ورمێ دەسبەسەر کران.

لە ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٨٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا، بەشی یەکەمی دانپێدانانی زۆرەملێیان لە کەناڵە تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەکاندا پەخش کرا. لەم دانپێدانانە زۆرەملێیەدا کە بڵاوکراوەتەوە، ئەو هاوڵاتیانە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە ناوەندە سیخوڕییە بیانییەکانیان دراوەتە پاڵ و ڕایانگەیاند کە لە ناوەندە هەستیارەکەی ئیسفەهان دەستبەسەر کراون. پێشتر ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەراجا لە ڕاگەیاندراوێکدا تۆمەتەکانی ئەو کەسانەی بە “سیخوڕیکردن بۆ وڵاتێکی بیانی” ناوبردبوو.

هەڵسووکەوتی ڕێژیم لە دروستکردنی فیلمی لەم شێوەیە و پیشاندانی دەسەڵاتی پووچی خۆی لە ڕابردوودا، هەمیشە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و تێکۆشەرانی ئەم بزووتنەوەیەی لە چارەنووس و بارودۆخی زیندانیان نیگەران کردووە.
وەفا ئازەربار، پێژمان فاتحی، موحسین مەعرووفی (مەزڵووم) و هەژیر فەرامەرزی، نزیکەی ساڵێکە لە دەستی یەکێک لە دڕندەترین و نامرۆڤانەترین و دیکتاتۆرترین دەسەڵاتەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدان و بە زانینی ئەمە نەک هەر ئەگەر ناچار بە دان پێدانان بن، ئەم دانپێدانانە هیچ بەهایەکی دادوەریی نییە، بەڵکو هەر سیناریۆسازی و ئەشکەنجەدانێکی زیندانییە سیاسییەکان و مەحکوومە ڕژێم بەرپرسیاری ڕاستەوخۆیە لە ژیان و تەندروستییان.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ بانگهێشتکردنی میکائیل سدیقی سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

چ جولای 26 , 2023
میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان، بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی […]

You May Like