به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه نانه‌واخانه‌كانی شاری “قه‌سری شیرین” به هۆی نه‌بوونی ئارد ده‌رگای دووكانه‌كانیان داخستووه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و شاره، به‌شه‌ی ئاردی مانگانه‌یان زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه و جوابده‌ره‌وه‌ی نیازی هاووڵاتییان نییه. هاووڵاتییه‌ك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا خه‌ڵك به‌ده‌ست گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه وه‌زاڵه هاتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكه نانیش كه سه‌ره‌كی ترین نیازی خه‌ڵكه له سفره‌كان ده‌بڕێت.