نوقمبوونی بەلەمی پەنابەران و گیانلەدەستدانی لانیکەم ٦٠ پەنابەر

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەلەمێکی پەنابەران لە نزیکی کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا نقووم بوو و زیاتر لە ٦٠ پەنابەر گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەلەمێکی پەنابەران کە زۆرینەیان خەڵکی کوردستان بوون، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە کەنارە ئاوییەکانی بودرومی تورکیە بەرەو ئاوە ئازادەکان و وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێکەوت و پاش تێپەڕبوونی ٣ ڕۆژ، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لە نزیکی کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا تووشی ڕووداو بوو و نقوم بوو.

پۆلیسی ئیتاڵیا پاش تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتن و توانیان تەنیا ١٠ کەس لە پەنابەران ڕزگاربکەن. لەم ڕووداوەدا لانیکەم ٦٠ پەنابەر لە ٧٠ پەنابەری ئەم بەلەمە گیانیان لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ ئازادی عەبدولکەریم کاکۆڵ لە زیندان

س ژوئن 18 , 2024
عەبدولکەریم کاکۆڵ، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ پاش کۆتایی هاتنی ماوەی ٩ مانگی زیندانییەکەی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عەبدولکەریم کاکۆڵ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کۆتایی هاتنی ماوەی مەحکوومیەتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش […]

You May Like