تاهیر قادرزادە، ئەحمەد قادری و سلێمان عەبدی، چالاکوانانیی سنفی مامۆستایان لە سەقز، دۆسیەی دادوەرییان لە دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بۆکراوەتەوە. ئەم دۆسیەیە بە سکاڵای دادوەر و پاش بانگهێشت و لێپرسینەوەی ئەم هاوڵاتییانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز ڕێکخراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سێ لە چالاکوانانیی سنفی مامۆستایان لە کوردستان، دۆسیەی دادوەرییان بۆکراوەتەوە. تاهیر قادرزادە، ئەحمەد قادری و سلێمان عەبدی، چالاکوانانیی سنفی مامۆستایان لە سەقز، دۆسیەی دادوەرییان لە دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سەقز بۆکراوەتەوە.
ئەم سێ چالاکوانەی سنفی مامۆستایان پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە. دواتر، بە سکاڵای دادوەر، دۆسیەی بە تۆمەتی «تێکدانیی ڕێسا و یاسای گشتی» لە لقی دووی لێکۆڵەری دادگای گشتی و شۆڕشی سەقز بۆ ئەوان ڕێکخراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شێوازی دادگایی بۆ تۆمەتی ئەم هاوڵاتییانە هێشتا لە قۆناغی لێپرسینەوەدایە و تاوانباران چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ناوەندی دادوەرین، وەکو دەرچوونی بڕیاری قەدەغەکردنی گەڕان بەدوایاندا یان ناردنی دۆسیەکە بۆ دادگا لەڕێگەی دەرچوونی تاوانبارکردن.
سلێمان عەبدی، تاهیر قادرزادە و ئەحمەد قادری، سێ چالاکوانیی سنفی مامۆستایان لە سەقز، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیانەوە دەستبەسەرکراون و بەرخوردی دادوەرییان هەبووە.

