نۆدشە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی تازەلاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی ١٦ساڵ تەمەن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی نۆدشە بەسەختی برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەری١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی «مۆبین (پاشناونادیار)» ١٦ ساڵ تەمەن وخەڵکی نۆدشە بە تەقەی ڕآستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەسەختی برینداربوو.

شایانی باسە کە ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانی ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکانی نۆدشە کراوە و وتراوە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە مەترسی بڕینەوە ئەندامێکی جەستەی لەسەرە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

 بانە؛ برینداربوونی چوار کۆلبەر خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە لە سنووری هەنگەژاڵە

ج نوامبر 10 , 2023
ناسر ئەحمەدی، موسلیم ئەحمەدی و سراجدین، ٣ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد ئەمین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی– بانە تەقەیان لە […]

You May Like