نەغەدە؛ ئازادکرانی ئەیوب ڕەسوڵزادە لە زیندان

“ئەیوب ڕەسوڵزادە”، هاووڵاتی شاری پیرانشار، بەدانانی بارمتە، لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئەیوب ڕەسوڵزادە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و پێنج سەد میلیۆن تمەن ئازاد کراوە.
ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

تا کاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د مه 27 , 2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “عومەر بەزغەم”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “تەرکش”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی […]

You May Like