“تاهیر زێوە” هاووڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ناوبراو، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە گرتوخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاووڵاتیە بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی نەغەدە ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەمە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەکان گواسترابۆوە و پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
ناوبراو، کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشارە.