نەوسود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ

دوو کۆڵبەری خەڵکی “جوانڕۆ” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نەوسود” برینداربوون

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٢٢ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم لە هێڵی سنووری نەوسود بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر دەست و پشتیان بە سەختی برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناسنامەی کؤلبەرەکان بریتین لە “ناسح مورادی” و “ئومێد ئەحمەدی” کە هەردووکیان خەڵکی شاری جوانڕۆن.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

قەیرانی کۆچی پزیشک و پەرستاران لە ئێران

د ژانویه 15 , 2024
ڕۆژنامەی عەسری ئێران چاپی تاران، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر پزیشک و پەرستار لە ئێران بڵاو کردەوە. لەو ڕاپۆرتەدا لە زمانی یەحیا ئیبراهیمی، نوێنەر و ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی مەجلیسی ئیسلامییەوە هاتووە: سەرەڕای سنوورداربوونی ئیمکانی سەفەرکردن، ڕێژەی چوونەدەرەوەی پزیشکان “لەدوای سەردەمی کۆرۆناوە دوو هێندە زیادی کردووە. ئەم […]

You May Like