نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە + ڤیدیۆ

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جەوانڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخەوە بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بریتین لە “ئاراس” و “ئاروین” کە خەڵکی شاری جوانڕۆن.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٧ ساڵە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د نوامبر 27 , 2023
“فاروق عەلیزادە”، کۆڵبەرێکی تازە لاوی تەمەن ١٧ ساڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تازە لاوی تەمەن ١٧ ساڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانی لەدەست […]

You May Like