نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە سەختی بریندار بوون و بارودۆخی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فواد کاریگەر”، خێزاندار و دانیشتووی شاری جوانڕۆ ڕاگەیاندراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە لە بەشی چاودێری تایبەتی(چڕ) ی نەخۆشخانەی ئەم شارەیە و باری تەندروستی نالەبارە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکانی دیکە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ فوریه 22 , 2024
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لەسنووری “بسام”ی سەقز بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی (کازم عوسمانی) ٢٨ساڵ تەمەن، و لەکاتی کۆڵبەری، بە […]

You May Like