نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی مەرزی، لە هێڵی سنووری “نەوسوود” بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم ڕاستەوخۆ لە هێڵی سنووریی نەوسوود تەقەیان لە کۆلبەرێکی تەمەن ٦٠ ساڵ کردووە و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە لە هێڵی سنووری نەوسوود لاقی بە سەختی بریندار بووە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەحکومکردنی "گوڵالە وەتەندوست" بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی

ج ژانویه 19 , 2024
لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، “گوڵالە  وەتەندووست”، پارێزەر و چالاکی مەدەنیی مافەکانی ژنان لە شاری مەریوان، بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “گوڵاڵە وەتەندوست” لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بە ” بڵاوکردنەی بابەت لە دژی ڕژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهێنان و ئەندامبوون […]

You May Like