هێزە نیزامییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سورەتوو” سەر بە سەوڵاوای مەریوان و دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار کارتۆن کاڵای کاسبکاراندا گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سورەتوو”ی سەوڵاوای مەریوان و دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار کارتۆن کەلوپەلی کاسبکاراندا گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه قاچاخچییەکانی کاڵای شارەکانی سنه، کامێران و مەریوان له چالاکییەکی هاوبەشدا هەڵیانکوتایه سەرماڵی کاسبکارانی ئەم گونده و دەستیان به سەر کاڵاکانیاندا گرتووه.