ورمێ؛ ئازادی کاتی تەیفور سەلیمی بابامیری

تەیفور سەلیمی بابامیری بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، تەیفور سەلیمی بابامیری هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو نزیکەی ٤ مانگە لە گرتوخانەکانی ئەمنی سنە، بانە، بۆکان و ورمێ لێکۆڵینەوەی لێکرا و پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە. تەیفور سەلیمی بابامیری لە ڕەشەمەی ١٤٠١، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان دەستبەسەرکرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سائین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 3 , 2024
ناسر مورادی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سائین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، ناسر مورادی، خەڵکی گوندی قۆزڵوی ئەفشار سەر بە شاری سائین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسر مورادی لەلایەن هێزە […]

You May Like